هودا پار: بە توندی ئیدانەی ئەو هەڵمەتە چەواشەکاریانە دەکەین کە لە ڕێگەی کچە بچووکەکەمان نارینەوە لە دژی حزبەکەمان دەکرێت
هودا پار لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە ڕۆژنامە و کەناڵە تەلەڤیزیۆنە دەستکاریکەرەکان و نووسەرانی ژێر دەسەڵاتی سەهیۆنییەکان هەوڵدەدەن تێڕوانینێکی نەرێنی لەبارەی نارینی بچووکەوە کە لە دیاربەکر بێ سەروشوێنە، دروست بکەن و رایگەیاندووە، "ئێمە بە توندی هەڵمەتەکانی چەواشەکاری لە دژی حیزبەکەمان ئیدانە دەکەین."
هودا پار لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سەبارەت بەم بابەتە راگەیاند، "ڕۆژنامە و کەناڵە تەلەڤیزیۆنە دەستکاریکەرەکان و نووسەرانی ژێر دەسەڵاتی سەهیۆنییەکان هەوڵدەدەن تێڕوانینێکی نەرێنی لەبارەی نارینی بچووکەوە کە لە دیاربەکر بێ سەروشوێنە، دروست بکەن.
حیزبەکەمان لە ئەنجامی بەرپرسیارێتی مرۆیی و ویجدانی لەو قۆناغەدا لەگەڵ کچە بێ سەروشوێنەکە و خانەوادەکەی بووە و پشتگری لە خانەوادەکە کردووە.
رەزیلەکانی کە درۆیان بۆ خۆیان وەک پیشە هەڵبژاردووە، لە مرۆڤایەتی بێ بەش ماون، ئێشی خانەوادەکە و منداڵەکەمان کە دیار نییە زیندووە یان نا وەک ئامرازێک بۆ ئامانجە سیاسییەکانی خۆیان بەکار دەهێنن و دەکەنە ئامێرێک بۆ درۆکانیان و تەواوی بێ حەیسییەتەکان لەم بارەیە کۆبوونەتەوە.
ئێمەش دەڵێین؛ ئەگەر پشتڕاست نەکەن کە نەک لە ناو خانەوادەی کچەکە بەلکو لە گوندەکە ئەندامێکمان هەیە ئێوە رەزیل و بێ شەرەفن.
ئێمە بە توندی هەڵمەتەکانی چەواشەکاری لە دژی حیزبەکەمان ئیدانە دەکەین و بانگێشتی کۆمەڵگا دەکەین کە گوێ لە زانیارییەکانی راست بگرن و باوەڕیان بە فێل و پلانەکانی رەزیلانە نەبێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی موکسی پارێزگای وان گورگەکان هێرشیان کردە سەر مەڕەکان و ٧٠ مەڕیان کوشت.
دکتۆر نەواف تەکروری سەرۆکی یەکێتی زانایانی فەلەستین لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی نوێنەرایەتی یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) لە ئیستانبوول کرد.
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.